لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی، كچە یاریزانی پۆڵەندی ئیگا سویاتێك نازناوی پاڵەوانێتیەكەی لە ئاستی خانمان بەدەستهێنا، لە یاری كۆتاییدا، سویاتێكی پۆلێنكراوی چوارەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی شەشەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
یارییەكە یەك كاتژمێر و بیست خولەكی خایاند و ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش چوار، شەش یەك بوو، بەم بردنەوەش سویاتێكی تەمەن بیست ساڵ دووەم نازناوی لە ڕكابەریەكانی ئەمساڵ لە دوای نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی قەتەر بەدەستهێنا.
هەر ئەمساڵیش توانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی هەردوو پاڵەوانێتی ئوستڕالیا و ئەدێلاید، هاوكات سویاتێك پێنجەم نازناوی لە كاروانی پیشەگەری خۆی مسۆگەركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.