له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی خانماندا، ناومی ئۆساكای ژاپۆنی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له سلوان ستێفێنسی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و په‌نجاوسێ خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان سێ شه‌ش، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش دوو بوو.
له قۆناغی دووه‌مدا، ئۆساكای خاوه‌نی نازناوی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕووبه‌ڕووی ڤێرۆنیكا كودێرمێتۆڤای ڕوسی ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ئه‌ماندا ئه‌نیسیمۆڤای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چلوسێیهمی ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێما ناڤارۆی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گه‌یشته قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی داهاتوودا، ئه‌نیسیمۆڤای ته‌مه‌ن بیست ساڵ یاری له‌گه‌ڵ له‌یلا فێرناندێزی كه‌نه‌دی ده‌كات .
له پاڵه‌وانێتی وێڵزی ئه‌مه‌ریكی ناومی ئۆساكای ژاپۆنی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سلوان ستێفێنسی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.