سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی توركیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرایان كرد، به‌یه‌كجار و به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ 872 ئه‌ندامی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمی ئایدن ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی توركی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئه‌ندامان كه 872 كه‌سن له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه و له‌نێویشیاندا ئیم‌یل ئۆز ئهكمازلار سه‌رۆكی لقی ئافره‌تانی هه‌رێمی ئایدن هه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشی كرد: هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شێوازی ئیداره‌ی حزبه‌كه و ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه بووه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا خراوه‌ته سه‌ریان له پارێزگاكه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه زانیاری هه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حزب له شاری ئایدن به‌یه‌كجار ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و ڕه‌نگه ئه‌مه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕابگه‌یه‌نرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.