كێشهكانى نێوان توركیا و یۆنان، لهسهر دەریای سپی ناوەڕاست تادێت قۆلتر دهبێتهوهو ئهم بابهته بووەتە جێگهى ململانێی نێوان یۆنان و تورکیا و وولاتانى جیهانیش به تهیبهت ئهمریكا دهیهوێت نێوهندگیرى لهنێوان ههردوو وولات بكات و ئهم كێشه كۆن و ئالۆزهى نێوانیان به كۆتا بهێنێت.
گرژی نێوان توركیا و یۆنان لە بارەی دەریای سپی بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی له مێژهوه تاكو نها هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بە پێچەوانەوە گرژییەكان تا دێت توندتر دەبن، لە تازەترین هەنگاویشدا یۆنان لە دەریای سپی و بەرامبەر بە توركیا، هێزەكانی دەریایی ئامادە كردووە و مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی یۆنان، توركیاش بە هەمان شێوە دەستی كردووە بە مانۆڕی سەربازیی و چاودێری ئەو كەشتییانەی یۆنان دەكات كە بە دوای گازی سروشتیدا دەگەڕێن لە دەریای سپی.
لهم بارهوه، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشھاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپییان تاوتوێکردو کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ترەمپ بە ئەردۆغانی گوتووە، دهبێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان چراسهرى بكرێن.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو لایەنەی بووەتە ھۆی دروستکردنی نائارامی لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی، تورکیا نییەو بهلكۆ یۆنانه.
بەپێی راگەیێندراوێكى سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە، بە ھاویشتنی ھەنگاوی كردهیی ئهوهى سەلماندووە کە لایەنگری کەمکردنەوەی گرژی و دیالۆگە لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی دا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکیش کە لەلایەن کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ بڵاوکردووەتەوە، ترهمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ئەردۆغانی گوتووە، نیگەرانە لە هەڵکشانی بارگرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی و داوای دیالۆگی نێوان لایەنەکانی کردووە.
تورکیا رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپی ناوەڕاست.
بڕیاربوو "ئۆروچ رەئیس" تاوەکو 23ی ئاب لە گەڕان بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2020 تورکیا وادەی مانەوەی کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتییەکەی دیکە بە ناوەکانی "ئاتامان" و "جەنگیزخان"ی چوار رۆژ درێژکردەوە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 27ی ئاب لەو ناوچەیەدا کاری خۆیان دەکەن.
گرژییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس بەهۆی چالاکییەکانی ئەنقەرەوە بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست لە چەند مانگی رابردوودا زیادیانکردووە. لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا تورکیا رایگەیاند، کارەکانی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست هەڵدەپەسێرێت، بەڵام دوای رێککەوتنێکی نێوان یۆنان و میسر بۆ دیاریکردنی سنووری ئاویی نێوانیان، ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاستدا درێژە بە چالاکییەکانی دەدات.
نیکۆس دێندییاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لهم بارهوه دەڵێت "ئێمە بینەری هەوڵی فراوانکردنی هەژموونی دژ بە وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانەکانین. ئێمە بینەری نمایشکردنی ئایدۆلۆژیای عوسمانیی نوێ و پاوانخوازی و کۆنترۆڵکردنی دەریای ناوەڕاستین. ئێمە دەبینین کە چۆن سەقامگیریی ناوچەکە لەڕێی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییەوە لەناودەبرێت. پێشێلکردنێك لەسەر حسابی دوو وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا کە ئەوانیش یۆنان و قوبرسن، ئەنجامدەدرێت.
سەرەڕای ناڕەزایی ئەسینا و بەشیک لە وڵاتانی ئەوروپا، کەشتیی ئۆروچ رەئیس کە تورکیا بەمەبەستی گەڕان بەدوای گازی سروشتی ناوردوویەتییە رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست، بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
بڕیاربوو 23ی ئەم مانگە کۆتایی بە گەڕان بهێنێت، بەڵام رۆژی دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند" تاوەکو 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
له لایهن خۆیهوه، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی چالاکییەکانی ئۆروچ رەئیسی بۆ هێرش و گوشارەکانی یۆنان گەڕاندەوەو داوایکرد یۆنان کار لەسەر نەخشەی سیڤەر نەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند" پێویستە یۆنان دەست لە کارە خراپەکانی هەڵبگرێت و ئەوە قبووڵ بکات کە نەخشەی سیڤەر لەناوچووە، بۆیه ئەگەر ئەمە نەکات رێگەی تێناچێت هەنگاوێکی ئەرێنی بنرێت، ههربۆیه با واقیعی بین، ئەگەر ئەم حکومەتە یان حکومەتی داهاتووش ئەمە ئەنجامبدات، شەقامی یۆنان قبووڵی ناکات. یۆنان پێویستە واز لەو خۆبەزلزانییە بهێنێت، ئەگەر ئەمەی کرد، هەموو ئەو کێشانەی باسمکردن، چارەسەر دەبن.
ئەگەرچی تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ دیالۆگ نیشاندەدات، بەڵام یۆنان بە پێشێلکار ناویدەبات و ئەمەش وایکردووە تاوەکو ئێستا دیالۆگێکی هێمنانە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست نەبێت.
له لایهكى ترهوه، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، تورکیا و یۆنانی بانگهێشتی سەر مێزی دیالۆگ کرد و جەختیکردەوە کە ئەو بابەتە لەڕێگەی هێزەوە چارەسەر نابێت.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند "هیچ کەس نایەوێت بە رێگەی سەربازی چارەسەری ململانێ بکات، کە بە راستی ئەمە شێتانەیە، بۆیە ئەگەر شتێک بە هێز چارەسەر نەکرا، پێویستە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت. لەوانەیە ئێستا ئەمە کەمێک زەحمەت بێت، بەڵام هێشتا ویستی دیالۆگ هەیە.
بەرپرسانی تورکیا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر هەڵوێستەکانی یۆنان نیشاندەدەن، بەتایبەتی رێککەوتنی نێوان ئەسینا و قاهیرەو گلەیی لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بەوەی پشتیوانیی بێ سنووری ئەسینا دەکات. یۆنانیش دووپاتی دەکاتەوە کە بەرامبەر هەنگاوەکەی تورکیا، مافە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.
ئەڵمانیا پەیامی پشتیوانی بە یۆنان دەگەیێنێت و لە هەمان کاتیشدا داوا دەکات لەگەڵ تورکیا لەپێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و رێگەگرتن لە هەر گرژییەک دانوستاندن بکەن.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان سەردانی ئەسینای کرد و رایگەیاند، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی پشتیوانی لە یۆنان دەکەن.
ماس گوتیشی، ئەو بارودۆخەی ئێستا لەنێوان تورکیا و یۆناندا هەیە جێگەی نیگەرانیی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و ئەندامانی ناتۆشە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان و دەڵێت" تێکچوونی رەوشەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بۆیە نامانەوێت لە ناوچەکەدا رووبەڕووبوونەوەی دوو دراوسێ ببینین کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن.
ئاڵۆزییەکان بەهۆی کێشەی سنوورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە لەنێوان تورکیا و یۆنان تەشەنەیان سەندووە و یۆنان داوا دەکات تورکیا پرۆسەی گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە لەو ناوچەیە بوەستێنێت، بەڵام تورکیا لە گەڕانەکان بەردەوامە و پێیوایە سەرچاوەکانی ئەو سنوورە ئاوییانە دەبێت دابەشبکرێن.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت" ئەم دۆخەی ئێستای رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە هەر بارێکدا یاریکردنە بە ئاگرو هەر تووندوتیژییەک رووبدات و چەند قەبارەکەشی بچووک بێت، لەوانەیە کارەساتی لێبکەوێتەوە، بۆیه ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رێگەگرتن لە رووداوی لەو جۆرە.
ههروهها یۆنان هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ژمارەیەک کەشتیی جەنگیشی ناردووەتە نزیک ئەو ناوچەیەی تورکیا تێیدا بەدوای وزەدا سەرقاڵی گەڕانە.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانکردەوە، توركیا هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی و نەوت لە دەریای سپی، لە بەرامبەردا یۆنان بە مانای ئەوەی رووبەڕووی توركیا دەبێتەوە و مانۆری سەربازی ئەنجام دەدات و، لە هەمان كاتدا چاودێری هەموو جموجۆڵەكانی توركیا لە دەریای سپی دەكات.
ئاژانسی (سپۆتنیك) بەشی توركی بڵاویكردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی یۆنان ئامادەكارییە بۆ شەڕ، چونكە چاودێری كەشتییەكانی توركیا دەكات و كێشە بۆ كەشتییەكانی دروست دەكات، لە هەمان كاتدا هێزەكانی دەریایی خستووەتە ئامادە باشییەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی یۆنان، توركیاش بە هەمان شێوە دەستی كردووە بە مانۆڕی سەربازیی و چاودێری ئەو كەشتییانەی یۆنان دەكات كە بە دوای گازی سروشتیدا دەگەڕێن لە دەریای سپی.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز سازش لەسەر ئەو شتانە ناکات کە بەموڵکی خۆی دەزانێت، دەشڵێت، "ئەگەر یۆنان هەر هەڵەیەک بەرامبەر تورکیا بکات لە دەریای ناوەڕاستدا، وێرانی دەکەین.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لە بارەی ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یۆنان رایگەیاند" ئەنقەرە هەموو کارێکی پێویست دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دەریای رەش.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی هەرگیز سازش نانوێنێت لەبارەی ئەو شتانەی کە موڵکی خۆیەتی، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەن خۆیان لە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەک بپارێزن، کە دەبێتە هۆی وێرانکردنی وڵاتەکەیان.
ئەو لێدوانەی ئەردۆگان هاوکاته لەگەڵ راگەیەندراوێکی حکومەتی یۆنان کە باس لەوەدەکات مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش لەگەڵ فهڕەنساو قوبرس و ئیتاڵیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدات.
پێرێ سێشەممەش هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئەسینا و ئەنقەرەی کرد، بۆ ئەوەی نێوەنگیری لە چارەسەری کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات کە ئەندامن لە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ).
شەوی رابردووش مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هایکۆ ماس رایگەیاند، ئامادەن بەبی بوونی هیچ مەرجێک بچنە گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتی یۆنان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، ئەوان پشتیوانی گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ یۆنان، بەڵام نابێت هیچ لایەک مەرجى پێش وهختهى ههبێت.
چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندوە، یۆنان بەرپرسە لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست، بۆیه ئەنقەرە سڵناکاتەوە و بهرگرى له خۆى دهكات، ئهگهر یۆنان هێز بهكاربهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.