Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:25

تێنسی که‌نه‌دا گه‌یشته‌ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی جامی یەکگرتووی تێنسزانانی پیشەگەری جیهان

کوردستان TV
100%


 
هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی كه‌نه‌دا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی جامی یەكگرتووی تێنسزانانی پیشەگەری جیهان لە ئاستی هەڵبژاردەكانی پیاوان كه‌ لە یاریگاكانی شاری سیدنی وڵاتی ئوستڕالیا بەڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا به‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێش هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیای خاوه‌نی نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌وت، له‌ یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌، دێنیس شاپۆڤالۆڤی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، پێنج حه‌وت، شه‌ش چوار له‌ ڕۆمان سافیولینی ڕوسی برده‌وه.
 له‌ دووه‌م یاریشدا، دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام شه‌ش چوار، شه‌ش سفر سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فیلیكس ئوگێر ئه‌لیاسیمی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی یازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 له‌ سێیه‌م یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له‌ ئاستی جووتدا، هه‌ردوو یاریزانی كه‌نه‌دی دینێس شاپۆڤالۆڤ و فیلیكس ئوگێر ئه‌لیاسیم به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ هه‌ردوو یاریزانی ڕوسی ڕۆمان سافیولین و دانیێل مێدڤێدێڤیان برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش، چوار شه‌ش، حه‌وت پێنج، ده‌ حه‌وت بوو.
 به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی كه‌نه‌دا دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو له‌ یاری كۆتاییش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.