رافائێل نادال تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی ڕایگه‌یاند كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، نادال له تویتێكدا ئاشكرای كرد كه دوای به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی تێنسی نمایشی موباده‌له، له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیماراته‌وه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و له فڕۆكه‌خانه پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه.
به‌مه‌ش نادالی ته‌مه‌ن سی و پێنج ساڵ و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان بووه پێنجه‌م تێنسزانی ئیسپانی كه تووشی كۆرۆنا ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ریه‌ك له یاریزانان فێرناندۆ ڤێرداسكۆ و كارلۆس ئهلكاراز و ئه‌لیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ و ڕۆبێرتۆ كابالیس تووشی ئه‌م په‌تایه هاتبوون، هه‌ر به هه‌مان هۆكار چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نادال نه‌توانێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئوستڕالیا بكات كه یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی وه‌رزی داهاتووی گراندسلامه‌و له چواری مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ڕێكاره‌كانی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی له ئیسپانیا، ده‌بێت نادال بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له كه‌ره‌نتین بمێنێته‌وه‌و دواتر پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو، ئه‌وا ده‌توانێت كه‌ره‌نتین به‌جێبهێڵێت و ورده ورده ده‌ست به ڕاهێنانی وه‌رزشی بكاته‌وه.
ڕافائێل نادالی ئیسپانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.