ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌زاران كه‌س له ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و دروستبوونی هه‌ڵاوسان و كه‌می توانستنی كڕین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه داوایان له سه‌ندیكاكان كرد كێشه‌ی ئابووری وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی و هه‌ڵاوسانه‌وه دروست بووه.
له‌نێو خۆپیشانده‌ران ئهرزۆ جهرگس ئۆغلۆ ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه ڕێژه‌ی هه‌ژار له وڵات زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن هه‌موو شتێك باشه و ئاساییه، به‌گوێره‌ی داتاكانی ئاماری نیشتمانی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان 21%یه، ئێستا به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار ده‌كه‌ین كه ئیتر ناتوانین پێداویستییه‌كانی ژیان دابین بكه‌ین.
سیپه‌ل جیلیك فه‌رمانبه‌رێكی كارگه‌ی گۆڕینی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل له‌نێو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران گوتی: وامان لێهاتووه نه‌توانین پێداویستییه‌كانی ماڵ به‌ته‌واوی دابین بكه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین گوزه‌رانمان بسوڕێنین.
خۆپیشانده‌ران داوایان كرد، كه‌مترین مووچه‌ی كرێكار له 2825 لیره (179 یۆرۆ) بۆ 5200 لیره (331 یۆرۆ) زیاد بكرێ.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی توركیا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته بۆ 21.31% به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حزبه ئۆپۆزسیۆن و چاودێران پێیانوایه ڕێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتره و ڕه‌نگه ڕێژه‌ی ئێستای هه‌ڵاوسان له توركیا زیاتر بێت له 58%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.