نزمترین پله‌كانی گه‌رما کە 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له ئه‌رده‌خان-ی كوردستانی توركیا تۆمار كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی ده‌بێت و شه‌و و به‌یانیش زوقم گرتن روو ده‌دات و ته‌مومژ چه‌ند شوێنێكیش ده‌گرێته‌وه.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و سووكهبایهك به هێواشی له باشووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا کە 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له ئه‌رده‌خان تۆمار كرا، هه‌روه‌ها له قه‌رس -15، ئاگری -10، ئه‌رزه‌ڕۆم -7، ئیدر و ئه‌رزنجان -3 و له دێرسم-یش سفر پلەی سەدی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: دێرسم 12، ئه‌رزنجان 11، ئیدر 10، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری 6، قه‌رس 3 و ئه‌رده‌خانیش 1 پله بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.