له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی دوایین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م وه‌رزه‌ی پیشه‌گه‌ران له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه به پاڵه‌وانێتی نیتۆ ناسراوه‌و له یاریگاكانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان رووبه‌رووی ئاندرێ روبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه.
له یاریه‌كی به‌هێزدا له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دیۆكۆڤیچ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به ماوه‌ی شه‌ست وهه‌شت خوله‌ك به سوودی خۆی ته‌واوكرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش تێنسزانه سڕبیه‌كه خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی، دیۆكۆڤیچی ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵ له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا، پێنج جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئاندرێ روبلێڤی ڕوسی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.