له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانێتی یه‌كگرتووی خانمه تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهان كه له یاریگاكانی شاری گوادالاخارای مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كچه یاریزانی ئیستۆنی ئه‌نێت كۆنتاڤێتی پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له باربۆرا كرێچیكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆنتاڤێت یازده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێناو مانگی ڕابردووش هه‌ردوو نازناوی جامی كرملینی ڕوسی و ترانسڤانیای ڕۆمانی برده‌وه‌و ژماره‌ی نازناوه‌كانی ئه‌مساڵی خۆی گه‌یانده چوار نازناو.
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گڕوپی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر گاربین موگوروزا بلانكۆی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش چوار شه‌ش، شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش بوو .
ئه‌نێت کۆنتاڤێتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر باربۆرا کرێچیکۆڤای چیکی تۆمارکرد
له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانێتی یه‌كگرتووی خانمه تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.