لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی یەكەمدا، یانەی مانچستەرسیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی كلۆب بروجی بەلجیكی میوانی بردەوە.
لە خولەكی پازدەدا، یاریزان فیل فودێن گۆڵێكی بۆ مان سیتی بەدەستهێنا، دوای دوو خولەكی دیكەش، جۆن ستۆنز یاریزانی مان سیتی گۆڵی بەرامبەری كلۆب بروجی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركردو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوچواردا، ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵی دووەمی سیتیزێنزی بەدەستهێنا.
پاشان ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی سێیەمی مان سیتی لە خولەكی حەفتاودوو تۆماركرد، لە دواساتەكانی یاریش، گابریێل خیسوسی بەڕازیلی میواندارەكانی كردە خاوەنی گۆڵی چوارەم.
بەم بردنەوەش مانچستەرسیتی هاتە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم و كۆی خاڵەكانی گەیاندە نۆ خاڵ، كلۆب بروجیش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕندو بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.