له میانی گه‌ری دوازده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته داوی یه‌كسان بوون له‌گه‌ل یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش و به‌رده‌وامه لهبهفیرۆدانی خاڵه‌كان .
یانه‌ی بارسلۆنه له‌سه‌ر یاریگای كامب نوو میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی كرد ، له‌گێمی یه‌كه‌م وێرای كۆنترۆل كردنی یاریگا له‌لایه‌ن یاریزانانی كاتالۆنیا به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له‌ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و نۆ مه‌مفیس دیبای هۆله‌ندی به‌لێدانێكی جوان خاوه‌ن مالی به گۆلێك پێشخست ، و دلی هانده‌رانی خۆش كرد ، به‌لام ئه‌م خۆشیه ته‌نها سێ خوله‌كی خایاند‌و لویس ریۆخای ئیسپانی به جوڵانه‌وه‌یه‌كی جوان گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد.
وێرای هه‌ولی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ تۆمار كردنی گۆڵی زیاتر به‌لام یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بارسێلۆنا تووشی چواره‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی بوو به شازده خال .
یانه‌ی ئالاڤێسیش یه‌كه‌م یاریه له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كسان بوون ده‌بێت و ده خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.