Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 02:57

سه‌رۆکی بارسێلۆنا: هێشتا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌کانمان له‌ده‌ست نه‌داوه‌

کوردستان TV
100%


 
 خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌كه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌بوایه‌ زووتر بڕیاری له‌كارلادانی ڕۆناڵد كۆمانیان بدابوایه‌و له‌م بڕیاره‌ دواكه‌وتن.
 لاپۆرتا سوپاسی كۆمانی كرد بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ كه‌ وه‌رزی ڕابردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای بۆ بارسا به‌ده‌ستهێنا، گوتیشی، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی كۆمان له‌ پۆسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه‌مان هه‌بوو كه‌ بارودۆخی تیپه‌كه‌مان گه‌یشتبووه‌ ئاستێك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.
لاپۆرتا ڕه‌تیكرده‌وه‌ ناوی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ ئاشكرابكات كه‌ بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی بلاوگڕانا پاڵێوراون، سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی نزیكبوونه‌وه‌ی چاڤی هێرناندیز له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقی بارسێلۆنا سه‌رۆكی یانه‌كه‌ گوتی، ڕۆژێك دێت چاڤی ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌مان، من متمانه‌یه‌كی زۆرم به‌ تواناكانی هه‌یه‌و له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین.
 هاوكات لاپۆرتا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان خۆی و چاڤی ئاشكرانه‌كردو گوتی ئه‌مه‌ بابه‌تێكی تایبه‌تی نێوانمانه‌و نابێت بیدركێ.
 سه‌رۆكی بارسێلۆنا جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ڵام تیپه‌كه‌یان هێشتا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ .

 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.