وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی كاركردن له شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر به‌رده‌وامه .
ئەم بەشەی ئێستای شه‌قامه‌كه كه كاری تێدا ده‌كرێت، درێژییه‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت كیلۆمه‌تره، كه له نێوان شه‌قامی هه‌ولێر- شه‌قڵاوه، هه‌ولێر- كه‌سنه‌زانه.
بەتەواوبوونی ئەم بەشەی شەقامەکە بەرێژەیەکی زۆر جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەسەر رێگەی نێوان هەولێر – کەسنەزان کەم دەبێەوە.
شەقامی بازنەیی 150 مەتری شەقامێکی بازنەیی خێرایە بە چواردەوری شاری هەولێردا، بەگشتی درێژییەکەی 70 کیلۆمەترە و پێکدێت لە دوو شەقامی سەرەکی بە پانیی 20 مەتر بۆ هەر ئاراستەیەک.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25ی شوباتی2021 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150مەتری لە شاری هەولێر كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش رایگه‌یاند: كۆی درێژی شەقامەكە 70 كیلۆمەتەرە و بە چواردەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە و لە ڕێی دەروازە سەرەكییەكانی شاری هەولێر و دەیان شەقامی تری شێوە تیشكی بە شەقامی بازنەیی 120مەتری و شەقامە بازنەییەكانی تردا ده‌به‌سترێته‌وه و هەموویان پێكەوە تۆڕێكی پڕ لە هاڕمۆنی ئەندازەیی پێك دەهێنێنن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.