حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌فه‌رمی ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كرده پشوو كه ده‌كه‌وێته ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 پشووی فه‌رمییه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كه ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵایه.
پێشتر دیوانی وه‌قفی سوننی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردووی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی مه‌ولوود دیاری كردبوو كه ده‌بێته 1ی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1443ی كۆچی.
جێی باسه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له ڕۆژی دووشه‌می ڕێكه‌وتی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م له ساڵی 571ی زاینی كه به ساڵی فیل ناسراوه له شاری مه‌ككه له‌دایك بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه به تێكڕای مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م ده‌گوترێ مانگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.