Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:23

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و کازمی دەستگیرکراوانی کەرکووک ئازاد کران

کوردستان TV
100%

لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق کشانەوە و  دەستگیرکراونیش ئازاد کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هەردوولا هاوڕابوون لە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ڕێگە نەدان بە پشێوی لە پارێزگەکەدا.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاند بڕیاری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی کەرکووک دەدات و دۆخەکە ئاسایی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، کەمێک بەر لە ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک دەرچوون و هەروەها دەستگیرکراوان ئازاد کراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی گەڕەکی شۆریجە و ڕەحیماوەش ئاسایی بوونەتەوە.

جێی باسە، شەوی ڕابردوو لەکاتی ئاهەنگێرانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن، چەند گێرەشێوێنێک کە کادیر و ئەندامی دەزگای ئەمنی لایەنێکی دیکە بوون خۆیان خزاندە نێو ئاهەنگە بەمەبەستی دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی چەکیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و هێزەکان بەکارهێنا، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی سەدان گەنجی بێ تاوان دەستگیر بکرێن.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.