Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:45

که‌لوپه‌لێکی زۆر له‌ ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل له‌ناوبراون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆریان له‌ناو بردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ‌ڕێنماییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون.

بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ‌له‌ ماوه‌ى دوو مانگدا له ڕێكه‌وتى 1/8 تا 30/9ی ڕابردوو ن 3 هه‌زار و 389 ته‌ن و 842 كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن‌ تاقیگه‌ و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکران و به‌شێكیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ‌و هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان له‌نێوبراون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ یان له‌ناوچوونی ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون.

بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ڕاشیگه‌یاند: بە گشتی كه‌ره‌سته‌كانیش پێكهاتوون له‌ کەلوپەلی ته‌ندروستى، کوزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه‌، ڤیتێرنه‌رى، چاندن و بیناسازى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.