Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 23:12

مسته‌فا کازمی کۆگاکانی کۆمیسیۆن و سندووقه‌کانی ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌و كاره‌ ئه‌منییانه‌ بكات كه‌ بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێن.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا: سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنی پلانه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌رز نرخاند كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌بێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجام بدرێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا ئه‌نجام بدرێ.

مسته‌فا كازمی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ نموونه‌یی ناوبرد كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداو و پێشێلێكی ئه‌منی تێدا ئه‌نجام بدرێ، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بێ لایه‌نانه‌ و به‌ ڕووحێكی به‌رزی نیشتمانی و هیچ لایه‌نگیرییه‌ك سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان كرد كه‌ ئه‌و كاره‌ و ئه‌ركه‌یان ته‌واو بكه‌ن كه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێیان سپێردرابوو كه‌ ئه‌ویش پاراستنی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانه‌ له‌ته‌ك ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان كه‌ پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتییانه‌ له‌ مه‌ترسی تیرۆریستان.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆتاییدا ستایشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كرد كه‌ دوێنێ دووشه‌م به‌هاوكاری ده‌زگاكانی هه‌واڵگری توانیان جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌ركرده‌ی چه‌ته‌كانی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.