کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کراوەتەوە.
جومانە غەلای، باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو لایەنانەی کە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەت دەکەنەوە، مافی ئەوەیان ھەیە تانە پێشکەش بکەن، ئەوەیش بەپێی یاسای کۆمیسیۆن کە مافی بە پارت و کاندیدان داوە لە میانی سێ رۆژدا دوای رۆژێک لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان، تانە پێشکەش بکەن و گوتی:
"لایەنەکان دەتوانن تانەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی نشتمانیی، نووسینگەی پارێزگا، نووسینگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن، نووسینگەی دەستەی ھەرێم بکەن، ھەروەھا دەتوانن بەشێوەیەکی راستەخۆ پێشکەشی دەستەی دادوەریی بکەن".
جومانە غەلای گوتیشی: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پابەندە بە وەڵامدانەوەی روونکردنەوە و داواکارییەکانی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان لەبارەی تانەکان لە ماوەی حەوت رۆژی کارکردندا لەو بەروارەی بەدەستی دەگات".
راشیگەیاند "دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان لە میانی 10 رۆژدا لە رۆژی وەڵامدانەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەبارەی تانەکان، دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەو تانانەی کە پێشکەش دەکرێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.