Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:14

ئێران: دانوستان له‌سه‌ر ده‌قێکى دیکه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ناکه‌ین

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێران دانوستاندن له‌سه‌ر ده‌قێكى دیكه‌ى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ناكات، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له ‌قۆناغێكى جددى دایه‌.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رۆژئاوا مكوڕ بوایه‌ له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كان، ئه‌وا دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى پێشووی ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌توانى گوێیان پێ نه‌دات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى به‌ڵێنه‌كانى به‌جێ نه‌هێنا.

له‌باره‌ی ‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و سعوودیه‌، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێ ببێته‌ زامنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا.
لای خۆشییه‌وه‌ (ئێرنا) ئاژانسى هه‌واڵى ئێران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له ‌دانوستاندنه‌كانى ڤییه‌نا، شاندى ئێران دانوستاندن له‌سه‌ر ده‌قێكى دیكه‌ ناكات و هه‌موو گفتوگۆكانیش له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیدا ده‌بێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.