مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی (١١) ی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا بۆ ڕای گشتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: ئهو ئهنجامهی كه ئهمڕۆ ئێواره له لایهن ئوفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕاگهێندرا لای ئێمه قبوڵ نیه و به تهواوی ڕهتی دهكهینهوه.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: بەپێی ڕاگەیندراوەکەی کۆمسیۆن کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عبدوڵا ١١٧٤٢ دەنگی بە دەست هیناوە ، لەکاتێکدا ئێمە ئاماری تەوای ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریان گرتووە تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا ١٣٤١٦ دەنگمان بەدەستهێناوە.
ڕاشیگهیاندووه: ئەم ئەنجامەی كه کۆمسیون ڕایگەیاند بە هەڵە تۆمارکراوە یان دەستێکی لە پشتە، بە تەواوی ڕەتیدەکەینەوە
دهقی ڕاگهێندراوهكه:
"ئەمرۆ دووشهم کاتژمێر شەشی ئێوارە لە کۆنگرەیهکی ڕۆژنامەوانیدا ئوفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەیهکی ڕۆژنەمەوانی لە سلێمانی ئەنجامی بەرایی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاگەیندراوەکەی کۆمسیۆن کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عبدوڵا ١١٧٤٢ دەنگی بە دەست هیناوە .
لەکاتێکدا ئێمە ئاماری تەوای ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریان گرتووە تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا ١٣٤١٦ دەنگمان بەدەستهێناوە.
ئەم ئەنجامەی كه کۆمیسیۆن ڕایگەیاند بە هەڵە تۆمارکراوە یان دەستێکی لە پشتە، بە تەواوی ڕەتی دەکەینەوە.
داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بە ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات.
بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.