Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:48

هەڵمەتی پاککردنەوەی هەولێر لە پاشماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

هەڵمەتی پاککردنەوەی پارێزگای هەولێر لە لۆگۆ و پاشماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگەیاندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2021، ئومێد خۆشناو لە لێدوانێکدا بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی پارێزگای هەولێر لە لۆگۆ و پاشماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین.

ئومێد خۆشناو لە میانەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی شاری هەولێر لە لێدوانێکدا گوتی: هەڵبژاردنی دوێنێ یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 یەکێک بوو لە پاکترین و ئارامترین هەڵبژاردنی عێراق بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، هەروەها گوتیشی: هیچ جۆرە پێشێلکاریەکی ئەوتۆ ڕووینەداوە شایەنی ئەوە بێت قسەی لەسەر بکرێت و پرسیاریش لە نوێنەرانی هەموو لایەنە سیاسییەکان کراوە لە دیوانی پارێزگای هەولێر، هەروەها سەردانی هەموو حیزبەکانیشمان کردووە پرسیارمان ئاراستە کردوون سەبارەت بە هەر پێشێلکاری و گلەیی و ڕەخنەیەک، هەموو حیزبەکان ڕەزامەندبوونە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە.

هەروەها ئومێد خۆشناو گوتی: لەگەڵ تیمەکانی فەرمانگەی ژینگە پارێزی هەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وهەر شەش شارەوانی هەولێر و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵمەتێک ڕادەگەیەنن بۆ پاککردنەوەی هەولێر لە هەموو لۆگۆ و پاشماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ، لە پێناو پاک ڕاگرتنی شارەکە.

داوای لە کاندیدەکانی دیکەش کرد، بەشداربن لە هەڵمەتەکە و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر دەنگدەران و هەولێر نیشان بدەن، هەر کاندیدێک وێنە و لۆگۆ و دروشمەکانی خۆیان لابدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.