مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێک ڕادەگەیەنێت کە سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە توویتێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی بەناوی "سامی جاسم" کە سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی بووە ڕاگەیاند.
مستەفا کازمی لەتوویتەکەدا نووسیوویەتی: " ئەوکاتەی چاوی قارەمانەکانی هێزە ئەمنییەکان بێداربوون بۆ پاراستنی هەڵبژاردن، باسکە ڕەسەنەکەیان لە دەزگای هەواڵگری پڕۆسەیەکی قورسی هەواڵگرییان لە دەرەوەی سنوور ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی "سامی جاسم" ناوێک کە سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی گۆڕبەگۆڕە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.