بریاڕبوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێنێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه كاته‌كه‌ی دواخرا.
بریاڕه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نین ، بەڵام بە نزیکەیی پاش دوو هەفتە ئەنجامی کۆتایی رادەگەێندرێت، ئەوەش پاش ئەوەی کە لێکۆڵینەوە لە سەرجەم سکاڵاکانی هەڵبژاردنەکە دەکرێت و لێکۆینەوەکان تەواو دەبن.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و وه‌ك دیاریكرابوو له كاتژمێر 6ی ئێواره كۆتایی هات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراق 41%بووه .
له پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستان رێژه‌ی به‌شداری كردن به‌م شێوه‌یه بووه: پارێزگای هەولێرە 46% ، سلێمانی 37%، کەرکوک 44% ، دهۆک لە 54%.
هه‌روه‌ها له پارێزگای موسڵ 42% بووە، له پارێزگای سەلاحەدینیش48% بووە.
له كاتی دیاری كراوی خۆیدا ، سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق داخران، هەرچەندە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە هەندێک ناوچە کەم و لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بەڵام کۆمیسیۆن هاوشێوەی ساڵانی پێشوو کاتی دەنگدانی درێژ نەکردەوە.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هه‌بوو و سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان كه له چاودێرانی پارتییه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، پارتی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و 33 بۆ 34 كورسی بردۆته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) له شاری هه‌ولێر به‌شێوه‌ی گشتی پارتی 11 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ر پێنج كاندیده‌كه‌ی پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌رچوونه كه ئه‌وانیش بریتین له: نه‌هله قادر محه‌مه‌د، مه‌ریوان قه‌ره‌نی دزه‌یی، سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر، ڕێبوار هادی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌یلا ئه‌كره‌م سه‌عید.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌ورووبه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌رچوار كاندیده‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوون كه ئه‌وانیش بریتین له: جوان عه‌بدوڵا مهاجر، سیپان عه‌زیز حدۆ شێروانی، نه‌هرۆ مه‌حموود قادر ڕواندزی و محه‌مه‌د سدیق خۆشناو.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هه‌ردوو كاندیدی پارتی له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كردووه كه بریتین له ئامانج مه‌حموود هه‌ركی و خدر عه‌لی مه‌نتك.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) هه‌ردوو كاندیدی پارتی له شاری كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك زۆرترین ده‌نگی بازنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی له بازنه‌ی دووی كه‌ركووك زۆرترین ده‌نگی ئافره‌تانی له شاری كه‌ركووك بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه.
زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن له سنووری شاری دهۆك به‌شێوه‌ی گشتی پارتی 9 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، كه له‌نێویاندا له سنووری زاخۆ و سێمێل كه ده‌كاته بازنه‌ی 2ی دهۆك دوو كاندیدی پارتی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها پارتی له پارێزگای سلێمانیش 2 بۆ 3 كورسی بردۆته‌وه، سه‌باره‌ت به شاری مووسڵیش براوه‌كانی پارتی 9 كاندیدن.
به گوێره‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و 33 بۆ 34 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.