به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای ده‌كات، هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، سه‌رجه‌م سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان به فڕۆكه ده‌گوازرێنه‌وه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن له به‌غدا.
نیبراس ئه‌بو سۆده جێگری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سندووقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌پلانێكی تۆكمه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی سوپاوه ده‌گوازرێنه‌وه نووسینگه‌ی تایبه‌ت له به‌غدا.
جێگری گوته‌بێژی كۆمیسیۆن ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها میمیۆری سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش به‌هه‌مانشێوه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكرێت.
نیبراس جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م سه‌رجه‌م ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌تی كۆمیسۆن له قوتابخانه و شوێنه‌كانی ده‌نگدان بۆ شوێنی تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه و قوتابخانه‌كانیش ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.