Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:06

دکتۆر کەمال کەرکوکی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکوک دەکات

کوردستان TV
100%

دكتۆرکەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیان لە ڕێگەی کوردستان تی ڤی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکوک دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:  دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، بۆیە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت .

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان وگشت کوردستان ، بەڕێزان بەشداربوونتان لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرینگ و پێوویست وپیرۆزە ، مافی خۆتانه به ئازادی وبه ئارەزووی خۆتان دەنگی خۆتان خۆتان بیدەن بەو کەسەی که باوەڕتان پێیەتی که به دڵسۆزی له پەرلەمانی عێڕاق کار بۆ پاراستنی شکۆی کوردستان ونەهێشتنی تەعریب و ستەم.

 بەڕێزان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، بۆیە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت ..

خوا یارویاوەرتان بێت .

براتان دکتۆر کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.