پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند، ئهمڕۆ سێشهم لە هەردوو گوندى (شمشوولە و کەور)ى سنوورى شارهدێی گوێڕ دوو قوتابخانەى (6) پۆلییان کردەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر بڵاوی كردهوه: سهرلهبهیانى ئەمڕۆ سێشەم لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپ هەولێر کوردستان لە هەردوو گوندى (شمشوولە و کەور)ى سنوورى شارهدێی گوێڕ دوو قوتابخانەى 6 پۆلیمان کردەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: ئامانجى ئێمە لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو ناوچانەى کە پێى دەگوترێت ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ئەوەیە خزمەتى زیاتریان پێشکەش بکرێت، ڕاستە ئەوەى ئەمڕۆ پێشکەشمان کردووە لەو گوندانە خزمەتگوزاری سەرەتایین، بەڵام ئامانج و ویستى ئێمە زۆر لەوە زیاتر و گەورەتره بۆ خزمەتکردنیان.
پارێزگای ههولێر جهختیشی كردهوه كه شارۆچكهی مەخموور و شارهدێی گوێڕ ئەو دوو شوێنەن وەکو پارێزگاى هەولێر لە چوارچێوەی پلانەکانى حکوومەتى هەرێم و لەژێر ڕێنماییەکانى جەنابی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەمانەوێت باشترین خزمەت گوزاریان پیشکەش بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.