له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری و به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز میوانداری تیپی برۆكلین نێتسی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له هۆڵی ستاپێلز سێنته‌ر له شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌ڕێوه‌چوو.
له ئه‌نجامدا تیپی برۆكلین نێتس به سه‌دوبیست وسێ خاڵ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌دو حه‌وت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریه‌كه‌دا ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپ پشوویان به ئه‌ستێره‌كانی تیپه‌كانیان دابوو، ئه‌ویش له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌یان له مه‌ترسی پێكان، یاریزان كامێرۆن تۆماس ئاستێكی به‌رزی له ڕیزی برۆكلین پێشكهشكردو بیست ویه‌ك خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه یاریزان مالیك مۆنك پازده خاڵی بۆ لێكه‌رز به‌ده‌ستهێنا .
لۆس ئه‌نجلۆس لێکه‌رز و برۆکلین نێتس یارییه‌کی دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.