Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:38

ناوی گەڕەک و ناحییە و قەزاکان لە سنووری پارێزگای دهۆک بڵاودەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگای دهۆک 11 كورسی بۆ تەرخان کراوە و دابەشکراوە بۆ 3 بازنە.

بازنەی 1ـی پارێزگای دهۆک ناوچەکانی دھۆک، زاویتە،  کوورا، باگێرا، مانگێش، سەرسنکێ، کۆمەڵگەھا ئازادی، چەمانکێ، قەدشێ، بامەڕنێ، ئامێدیێ، کانی ماسێ، دێرەلووک، شیلادزێ، سیریێ، گوندەکانی دەورووبەر دەگرێتەوە.

کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1ـی پاریزگای دهۆک بریتین لە:-
خەليل غازى حەسەن     كاندیدی ژمارە 23
فەهمى سەلمان حەسەن   كاندیدی ژمارە 24
ئەڤين سەليم نورى       كاندیدی ژمارە 25
خاليد سەليم ئەمين       كاندیدی ژمارە 27

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 128 هەزار و 323 دەنگ بە جیاوازیێکی زۆر لەگەڵ پارتەکانی تر براوەی یەکەمی سنووری ئەو بازنەیە بوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش چاوەڕێ دەکرێت هەر چوار کورسییەکە لە بەرژەوەندی پارتی بمێننەوە.

هەروەها لە بازنەی 2 پارێزگای دهۆکدا، حیزبەکان ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 3 کورسی لە پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک حیزبی یەکەمی ناوچەکە 3 پاڵێوراوی هەیە لەو بازنەیەدا کە ئەوانیش بریتین لە:-

سەگڤان يوسف بەشار     كاندیدی ژمارە 21
عەبدولواحيد ئەحمەد رەشيد    كاندیدی ژمارە 23
زۆزان عەلى ساڵح     كاندیدی ژمارە 25

بازنەی 2ـی پارێزگای دهۆک ناوچەکانی  زاخۆ و سێمێل دەگرێتەوە.

بۆ بازنەی 3ـی پارێزگای دهۆکیش 4 کورسی بۆ تەرخانکراوە ، پارتی دیموکراتی کوردستان 4 پاڵێوراوی هەیە و هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی هەر چوار کورسییەکە.

کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ بازنەی 3ـی پارێزگای دهۆک بریتین لە: 

مۆفەق شەهاب پاشا       كاندیدی ژمارە  20
ڤيان سەبرى عەبدولخالق   كاندیدی ژمارە 21
چياى تەيمور عەبدال       كاندیدی ژمارە 22
خەسرۆ عه‌بدوڵڵا گۆران      كاندیدی ژمارە 24

بازنەی 3ـی پارێزگای دهۆک ناوچەکانی  ئاکرێ، شێخان، بەردەڕەش دەگرێتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 97 هەزار و 455 دەنگ بە جیاوازیێکی زۆر لەگەڵ پارتەکانی تر براوەی یەکەمی سنووری ئەو بازنەیە بوو، کە هیچ هێزێکی دیکە بەتەنها خاوەنی ئەو ژمارە دەنگە نیە،  بۆ ئەم هەڵبژاردنەش چاوەڕێ دەکرێت هەر چوار کورسییەکە لە بەرژەوەندی پارتی بمێننەوە.

هه‌روه‌ها چاوەڕوان دەکرێت پارتی لە هەر سێ بازنەکەی شاری دهۆک هەموو کورسییەکانی ئەو ناوچەیە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.