ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكدا باسى له‌وه كرد، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه دارایى، ده‌كرێ چه‌ند پێشنیازێك بخرێته‌ڕوو بۆ پشتگیریكردنى كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى و دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار.
مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانی‌دا بۆ (سه‌ته‌ری هه‌واڵ) جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆى سوود وه‌رگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌توانرێ زۆر له پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان جووله‌ى پێ بكرێ. گوتیشی: ده‌توانرێ هێزى كار ڕابكێشرێ تا گرفتى بێكارى چاره‌سه‌ر بكرێ، له ئێستاشدا ساڵانه 450 هه‌زار هێزى كار پێویستیان به‌كاره.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌هۆى نه‌بوونى پلانێكى پته‌و بێكارى له هه‌موو عێراقدا كه‌ڵه‌كه‌ى كردووه، له‌مباره‌یه‌وه گوتى: ده‌كرێ قه‌رز بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت، چونكه ئه‌و كه‌رته توانا و كارایى هه‌یه، كه‌چى بڕه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ به‌كاربردنه، ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره به داهاتوومان ده‌گه‌یه‌نێ.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا حكوومه‌ت به چه‌ندین بڕیار و یاسا كۆت و به‌ند كراوه، زۆربه‌ى ئه‌و بریاڕ و یاسایانه‌ش بوونه‌ته بارگرانى.
سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنى دۆلاریش به‌رامبه‌ر به دینار جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه یه‌ده‌گى بیانى پشتگیرییه بۆ دینارى عێراقى، واته كارایى یه‌ده‌گه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌ره‌و هێڵى دروستمان ده‌با، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێ دینارى عێراقى له‌گه‌ڵ زیادبوونى یه‌ده‌گه‌كان به‌ره‌و باشى بڕوات، به مه‌رجێك سیاسه‌تى دراو و چه‌سپاندنه داراییه‌كان و په‌ره‌پێدانى دروست له نێوه‌ندى پلانه‌كان دابێت به بێ ئه‌مانه‌ش هه‌وڵه‌كان هیچ به‌هایه‌كى نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.