کارگێڕێکی لقی پارتی لە شێخان ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا بە تایبەت گوندی خەتارێ، زیاتر لە 150 کەس هاتنە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
شێخ ڤیان بێبانی، کارگێڕێکی لقی پارتی لە شێخان به ماڵپهری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەبەر متمانەکردن بە خەبات و مێژووی پڕشنگداری پارتی؛ هاتنی بەلێشاوی خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دەشتی نەینەوا بەردەوامە.
گوتیشی: خەڵکی دەشتی نەینەوا و ناوچەی خەتارێ و دەوروبەری، بەردەوام پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە دەکەن و ئەمڕۆش زیاتر لە 150 کەس پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.