له راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسولانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن.
راشیدهگهیهنن: بۆیه پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی كۆبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی چاكسازیكردن له‌تۆڕه‌كانی كاره‌با.
کاره‌بای سلێمانی: پێویسته هاوبه‌شانی بازرگانی و پیشه‌سازی وه‌ک هاووڵاتیان پاره بده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.