Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 06:02

چین و توێژه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا: ده‌نگمان بۆ پارتی ده‌بێت

کوردستان TV
100%

لە کۆڕێکی جەماوەریدا دانیشتوانی گوندی "شەرائیع" کە دەکەوێتە باکووری قەزای تەلەعفەر و ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا پشتگیری خۆیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنن.

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە میانەی کۆڕێکی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی گەورە پیاوان و گەنجانی سنووری گووندی شەرائیع پشتگیری خۆیان بۆ توعمە لهێبی کاندیدی ژمارە 32ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1ـی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕاگەیاند.

لەبەرامبەردا توعمە لهێبی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستەکانی ئەوانی کرد. 

 پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراقدا بە بەدەستهێنانی 26 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە حیزبی ژمارە یەک لە سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەشدا پارتی دەیەوێ ڕێژەی دەنگەکانی زیاتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق کاندیدی بەربژێر کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.