Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:27

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ له‌زگین چالى کرد

کوردستان TV
100%

 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ له‌زگين چالى پزيشك و ئه‌ندامى بۆردى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (سه‌ميان)ى جوانه‌مه‌رگى كچى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ چالى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى جوانه‌مه‌رگى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريش به‌ خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ له‌زگين چالى سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كۆست و خه‌مياندا ده‌ربڕى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.