ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ده‌روازه‌ى مزگه‌وتى (عیدگا) له شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بۆمبێك ته‌قییه‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پرسه‌ى دایكى زه‌بیحوڵا موجاهید گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان.
لای خۆیه‌وه زه‌بیحوڵا موجاهید گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له ئه‌كاونتی خۆى له (تویته‌ر) نووسیوویه‌تى "ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى مزگه‌وتى عیدگا بووه هۆى كوژرانى ژماره‌یه‌ك له مه‌ده‌نى.
ئاژانسى (نوفۆست)ى رووسی له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه بۆته هۆى كوشتنى 12 كه‌س و برینداربوونى 32 كه‌سی تر، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌وێدا 3 كه‌س به گومانى تێوه‌گلان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستگیركراون.
به‌پێى قسه‌ى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (كابوول نیوز)، له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا چه‌كدارانى تاڵیبان و چه‌كدارانى داعش بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردووه.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.