وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سهرجهم زهوییه كارتهكانی شاری ههولێر تاپۆ دهكهن و فهرمانگهیهكی تایبهتیش بۆ گۆڕینی كارت بۆ سهنهد دامهزراوه.
ساسان عەونی وهزیری شارهوانی گهشت و گوزار ڕایگهیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر دەستی پێ كرد و چەندین هەزار كارتیش كران بە سەنەد، بە مەبەستی خێراتركردنی پرۆسەكەش فەرمانگەیەكی تایبەت بە گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دامەزرا و شوێنی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەموو پێداویستییەكیش بۆ فەرمانبەرانی یەكەكە دابین دەكرێت.
ساسان عەونی لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی فەرمانگەکە دەڵێت: دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، هەستیان كرد کە پرۆسەی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دوا دەكەوێت، هەرچەندە كارێكی زۆر باش كراوە و چەندین هەزار كارتیش كراونەتە سەنەد، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو چەند هەزار كارتەی تا ئێستا ماون بكرێنە سەنەد، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دامەزراندنی یەكەیەكی كارگێڕی سەر بە وەزارەتی شارەوانی درا و ئێستاش فەرمانگەکە دامەزراوە.
وهزیری شارهوانی گهشت و گوزار گوتیشی: فەرمانگەکە نوێنەری وەزارەتی داد، وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانبەرانی شارەوانی تێدایە و تەنیا ئیش لەسەر گۆڕینی زەویی كارت بۆ تاپۆ دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەم و دیاریکراودا سەرجەم کارتەکان بکرێن بە سەنەد و لەپێناو بە باشی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش جێگەی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەموو پێداویستییەكیش بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەو یەكەیەدا کار دەکەن، دابین دەكرێت و لە ماوەیەکی دیاریکراویشدا سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ دەکرێن.
پێشتر نزیكەی 128 هەزار زەویی كارت لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابەشكرابوون و لە كابینەی نۆیەمدا پرۆسەی تاپۆكردنی ئەو كارتانە دەستی پێ كرد و تا ئێستا چەندین هەزار كارت كراون بە سەنەد، ئێستاش لە ڕێگەی دروستكردنی ئەو فەرمانگە تایبەتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار سەرجەم كارتەكان دەكاتە سەنەد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.