نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال رایدهگهێنێت: مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویتەر له چواره‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جه‌لال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت: ئەمڕۆ له یادی كۆچى سەرۆك مام جەلالدا بە رێزەوە یادی خەبات و تێكۆشانیان بۆ ھێنانەدی مافەكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی دەكەینەوە. مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە. یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد.
مام جه‌لال كوڕی شێخ حیسامه‌دین كوڕی شێخ نوری كوڕی شێخ غه فووره. هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان)ی قه‌تپاڵی چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه.
له 06/ نیسانی 2005 مام جه‌لال 227 ده‌نگی له كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقی به‌ده‌ستهێناو به هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
*له‌ساڵی 2005 تا ساڵی 2014 بۆ دوو خول وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
*له 17-12-2012 له به‌غدا توشی جه‌ڵده‌ی مێشك بوو، پاشان بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پاش ماوه‌یه‌ك به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی.
*له‌و كاته‌شه‌وه تا كۆچی دوایی كرد، چه‌ند جارێك بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای كرد‌و له رۆژی 3-10-2017 دڵه‌كه‌ی له لێدان و كه‌وتوو و كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.