پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی چاککردن و دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناحییەی کەسنەزان دانا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی لە ناحییەی کەسنەزان دانا و ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردن و چاککردنی شەقامەکانی گەڕەکی کەمئەندامان و حەسانەوە، هەروەها گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ بەشێک لە شوێنەکانی ناحییەی کەسنەزان.
ئومێد خۆشناو ئاشکرای كرد، پڕۆژەی چاککردن و دروستکردنی شەقامە نێوخۆییەکان و گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ بەشێک لە شوێنەکانی ناحییەی کەسنەزان بە گوژمەی 436 ملیۆن دینارە لەسەر بووجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.