بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران پارێزگای هەولێر دابەشکراوە بەسەر 4 بازنەدا و بەپێی هەمان یاسا 15 کورسی گشتی و 1 کورسی کۆتایی مەسیحییەکان بۆ پارێزگاکە تەرخانکراوە.
بازنەی 2ـی پارێزگای هەولێر سنووری ناوچەکانی کۆیە، تەق تەق، ئاشتی، سێگرتکان، دێگەڵە، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، شەمامک، خەبات، ڕزگاری، بەستۆڕە، شاوێس، پیرزین، کەسنەزان و دەوروبەری ھەولێر، جگە لە بەحرکە دەگرێتەوە.
لە بازنەی 2ـی پارێزگای هەولێردا حیزبەکان ڕکابەری دەکەن لەسەر چوار کورسی، پارتی لەو سنوورەدا دوو کاندیدی بەربژێر کردووە، کە پێکهاتوون لە:-
خدر عەلى صادق ژمارەی كاندید:-20
ئامانج مەحمود ئەسعەد ژمارەی كاندید:- 23
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2018ـی عێراقدا، 71 هەزار و 961 دەنگی بەدەستهێنا و براوەی هەڵبژاردنی ڕابردوو بوو لە سنووری بازنەکە، بە ڕەچاوکردنی ڕێژەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ڕابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بازنەیەدا دوو کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران مسۆگەر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.