پزیشكانی لیتوانیا زیاتر له كیلۆیه‌ك بزمار و بورغیان له گه‌ده‌ى پیاوێك هێنا ده‌ره‌وه، ئه‌و پیاوه دواى وازهێنان له خواردنه‌وه‌ى مادده كهولییه‌كان، ئه‌و پارچه كانزاییانه‌ى قووتداوه.
ئه‌و پیاوه له نه‌خۆشخانه‌ى شارى كلایبێدى كه‌نارى ده‌ریاى به‌ڵتیك ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه، باسى له‌وه‌كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه له به‌شێكى سكیدا هه‌ستى به ئازارێكى زۆر كردووه، هاوكات تیشكى سینى كه بۆ نه‌خۆشه‌كه كراوه ده‌ركه‌وتووه چه‌ند پارچه‌یه‌كى كانزا له‌ناو سكیدا هه‌یه كه هه‌ندێكیان درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته 10 سانتیمه‌تر.
رۆژنامه‌ى (زه گاردیان)ى ڕایگه‌یاند: سارۆناس دیلیدیناسى پزیشكى نه‌شته‌رگه‌ر كه نه‌شته‌رگه‌ریى بۆ نه‌خۆشه‌كه كردووه ده‌ڵێت "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 3 كاتژمێرى خایاندووه و به به‌كارهێنانى تیشكى سینى توانرا هه‌موو ته‌نه نامۆ‌كان له گه‌ده‌ى نه‌خۆشه لابده‌ن".
هه‌روه‌ها گیرداس سلبافیسیۆس سه‌رۆكى نه‌شته‌رگه‌ره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى كلایبیدا بۆ ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان ڕایگه‌یاند "به‌درێژایى كاركردنم له‌م پێشه‌یه‌دا شتى وام نه‌بینیووه، له دواى نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ش دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و پیاوه سه‌قامگیره، ئه‌و پیاوه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا دواى ئه‌وه‌ى واز له خواردنه‌وه‌ى مادده كهولییه‌كان هێناوه، ئه‌م كاره بێ پاساوه‌ى ئه‌نجامداوه".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.