یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان ڕەحیمی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی سەقز، لقی یەکەمی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” لەرێگای چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای 4 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
کەیوان ڕەحیمی لەگەڵ چوار چالاکی دیکەی بواری ڕاگەیاندن مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای سکاڵای بەرپرسی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.
مستەفا حەمدی یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی پرسمان پێشتر هەر لەم پەیوەندییەدا سزای 2 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
ئێران.. سزای بهندکردن بهسهر چاڵاکوانێکی سیاسی کورددا سهپێنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.