گوتهبێژی هاتووچۆی گهرمیان ڕایگهیاند: تەرمی ئەو هاوڵاتیەی بەڕوداوی هاتووچۆ له گهرمیان گیانی لەدەستدا ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە
مقدەمی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری، گوتهبێژی هاتووچۆی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز لەسەر ڕێگای کەلار+ گردەگۆزینە هاوڵاتیەکی شێلاو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا لەبەر نەبوونی ناسنامەی قوربانێکە نەناسرایەوە.
ڕاشیگهیاند: دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ کەسوکاری گەشتنە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە.
گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان ڕاشیگهیاندووه: بەوتەی کەسوکاری قوربانێکە نەخۆشی دەروونی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و ناوی (سوبحان عبدولسەمەد محمد) ەو لەدایکبووی 1978 .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.