فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند:بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 615 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری سلێمانی.
ڕاشیگهیاند: كۆی گوژمەكە بریتییە لە (615,547,000) شەش سەد و پازدە ملیۆن و پێنج سەد و چل و حەوت هەزار دینار، لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ كۆڵانەكانی جیاكراوەی 14 و 38 و 48 و لوبە، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.
ڕاشیگهیاندووه: ئەمەش لەكاتێكدایە زیاتر لە 381 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.