ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك ناسنامه و كارتی كوتانی ڤاكسینی دژی كۆڕۆنای نه‌بێت ناتوانێت سواری فڕۆكه بێت و گه‌شت بكات.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له‌سه‌ر بنه‌مای رێنمایی و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بۆ گه‌شتیاران و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتی و گه‌شتیارێكی عێراق بڕوانامه‌ی جیهانی و ناسنامه‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنای هه‌بێت ئینجا ڕێگه‌ی پێ ده‌درێ گه‌شت بكات.
بڕیاره‌كه‌ش له ڕۆژی 1ی مانگی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاشكراشی كرد كه له مانگی داهاتوودا به‌بێ ناسنامه‌ی كارتی ڤاكسین هیچ هاووڵاتییه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گه‌شت ناكات، مه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی و به‌په‌له هه‌بێت ئه‌ویش به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌شبێت كه‌سه‌كه پشكنینی پی سی ئاڕی كردبێت و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.