Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:50

ته‌ندروستی جیهانی کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ کۆڕۆنا به‌ مه‌زن ناو ده‌بات

کوردستان TV
100%

 

به‌رپرسێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ كارێكی مه‌زن و نایان ناو ده‌بات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ د. ئه‌حمه‌د زوەیتن بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق و تیمی یاوەری.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوای گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق زۆر بە گەرمی دەستخۆشی و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەنجامدان و بەردەوامی کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

دكتۆر ئه‌حمه‌د زوەیتن ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجامدراوه‌ بە کارێکی مەزن و نایاب وەسف کرد.

به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاریشی دا پاڵپشتی و فراوانکردنی زیاتری میکانیزمەکانی پێدانی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بکڕێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.