Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:49

مانی باکیاوی فلیپینی و ئه‌فسانه‌ی یاری بۆکسێن وازهێنانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


مانی باكیاوی فلیپینی و ئه‌فسانه‌ی یاری بۆكسێن دوای بیست وشه‌ش ساڵ ‌یاریكردن له‌سه‌ر حه‌له‌به‌كانی بۆكسێن به‌ فه‌رمی وازهێنانی له‌م یاریه‌ وه‌رزشیه‌ راگه‌یاند.
به‌ درێژایی كاروانی وه‌رزشی خۆی پاكیاو حه‌فتاودوو رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و له‌ شه‌ست ودوو یاری براوه‌ بووه‌و هه‌شت یاریی ‌دۆڕاندووه‌و له‌ دوو یاریش به‌رامبه‌ر بووه‌.
 هه‌روه‌ها پاكیاو له‌ كۆی بردنه‌وه‌كانی سی و نۆ یاری به‌ لێدانی كوشنده‌ بووه‌و بیست وسێ یاریشی به‌ جیاوازی خاڵ بردۆته‌وه‌.
 له‌ ئاستی جیهاندا پاكیاو دوازده‌ نازناوی نێوده‌وڵه‌تی بردۆته‌وه‌و تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ مێژووی یاری بۆكسێن هه‌شت نازناو له‌سه‌ر ئاستی كێشه‌ جیاجیاكان به‌ده‌ست دێنێت، پاكیاوی ته‌مه‌ن چل ودوو ساڵ كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فلیپینه‌، بڕیاریداوه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات كه‌ ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.  
 

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.