لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی حەوتەمدا، یانەی ڤۆڵفسبۆرگ میوانداری یانەی سیڤیلیەی كرد.
لەئەنجامدا هەردوو یانە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ.
لە گێمی دووەم و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ناوەڕاستكاری سویسری، ڕێناتۆ ستێفن گۆڵێكی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سیڤیلیە هەژماركردو جۆشا گۆیلافۆگای غینی و ناوەڕاستكاری ڤۆڵفسبۆرگی بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا، لە جێبەجێ كردنی لێدانی سزاكەشدا، ئیڤان ڕاكیتیچی كڕواتی گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی سیڤیلیە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم گەیشتە دوو خاڵ و ڤۆڵفسبۆرگیش بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
لە چامپیۆنس لیگ ڤۆڵفسبۆرگ و سیڤیلیە یهکسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.