له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌رزشوانانی یاریه وه‌رزشیه جیاجیاكان له شاری هه‌ولێر، نووسینگه‌ی ڕێكخستنی وه‌رزشوانان سه‌ر به لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژانه وه‌رزشوانان له یاریگا وه‌رزشیه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
تاهیر سابیر خۆشناو به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕێكخستنی وه‌رزشوانان له په‌یامێكدا، داوای له وه‌رزشوانان كرد هه‌میشه له ڕۆژه نیشتیمانیه‌كاندا ڕۆڵی كارا‌و بوێریان هه‌بێت له پشتیوانی و پاڵپشتیكردنی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕابردوودا بۆ هه‌موو وه‌رزشوانان ڕوون بۆته‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له رێگه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌وه بایه‌خی زۆری به بواژنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزش و گرنگی به وه‌رزشوانان داوه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌بوایه هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌وڵێر به‌تایبه‌تی پێشكه‌وتنی به‌رچاویان له بواری وه‌رزش به‌خۆوه ده‌بینی، بۆیه ده‌رفه‌ته له هه‌لبژاردنی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگ به كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن تا له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه پرۆژه‌و كاری زێتر بۆ وه‌رزشوانان بكرێت.
وه‌رزشوانان: پارتی بایه‌خی زۆری به بواژنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزش و گرنگی به وه‌رزشوانان داوه بۆیه ده‌نگی پێده‌ده‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.