Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:55

تاڵیبان پێڵاوی پاژنه‌ بەرز و جلی ڕەنگاو ڕەنگ بۆ ئافرەتان قەدەغە دەکات

کوردستان TV
100%

لە بڕیارێکی نوێدا تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، پێڵاوی پاژنه‌  بەرز و جلی ڕەنگاو ڕەنگ بۆ ئافرەتان قەدەغە دەکرێت.

بەرپرسێکی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بە نیازن ڕێگە بگرن لە ئافرەتان پێڵاوی پاژنه‌  بەرز بەکاربهێنن، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە پێڵاوانە دەنگێک دروست دەکەن کە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەنجان.

گوتیشی، نابێت ئافرەتان جلی ڕەنگاو ڕەنگ بپۆشن و خۆیان بۆن خۆش بکەن بۆ دەرەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاڵیبان بە فەرمی ڕێگەی لە کچان گرت بگەڕێنەوە بۆ زانکۆکان، لەو بارەیەوەش محمەد ئەشرەف ڕاوێژکاری یەکێک لە زانکۆکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تاوەکوو کەشێکی ئیسلامی ڕاستەقینە دروست نەکرێت، ئەوا ڕێگە بە کچان نادرێت بگەڕێنەوە بۆ زانکۆکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.