ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان چەتەکان لە ناو بەندیخانەیەکی وڵاتی ئیکوادۆر کوژران گەیشتە 116 کەس و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 80 کەس.
سەرۆکی ئیکوادۆر، گیلەرمۆ لاسۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی 60 ڕۆژ باری نائاساییان لە سیستەمی هەموو بەندیخانەکانی وڵات ڕاگەیاندووە.
لاسۆ باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکەی ناو بەندیخانەی لیتۆرال لە شاری گوایاکیل کوژراون گەیشتووەتە 116 کەس و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 80 کەس.
گوتیشی: ''یەکێک لە یەکەم هەنگاوەکانمان بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم دیاردەیە، راگەیاندنی باری نائاسایی بوو لە بەندیخانەکانی سەرانسەری وڵاتدا''.
لاسۆ ئاماژەی بەوەیش کرد کە بە هاوهەڵوێستی لەگەڵ کەسوکاری زیندانیان کار دەکەن بۆ پاراستنی مافەکانیان و، رایگەیاند: "بەهۆی دووبارەبوونەوەی توندوتیژی لە بەندیخانەکاندا، ماوەی چەند مانگێکە حکوومەت وەبەرهێنانی بەرچاو دەکات لە تەکنەلۆجیای ژێرخان و چاودێرییدا"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.